ڕاوێژکارێکی پێشووی پەنتاگۆن: بەرلین نزیک لە مۆسکۆ، دوور لە واشنتۆن
ڕاوێژکاری پێشووی وەزیری بەرگری ئەمەریکا، عەقید دۆگلاس ماکگریگۆری خانەنشینکراو، ڕایگەیاند، ئەڵمانیا تا دێت لە ئەمەریکا دوور دەکەوێتەوە و لە ڕووسیا نزیکتر دەبێتەوە.
عەقیدەکەی پێشووی ئەمەریکا لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" نووسیویەتی، "ئەڵمانیا هەنگاو بەهەنگاو بەبیرکردنەوە و ستراتیجیی بەرەو ڕووسیا دەچێت، لە مانگەکانی داهاتووش دەبینین چۆن کۆتایی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و ئەمەریکا دێت".
ماکگریگۆر ئاماژەی بەوەش کردووە، هەنگاونان بەرەو ڕووسیا " تاکە ڕێگەیە کە ئەڵمانیا بتوانێت باری ئابووریی خۆی چاک بکاتەوە"
پێشتر ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی ڤۆڵفگانگ مۆنخاو لە ڕۆژنامەی "ئێلپایس"دا نووسیبووی ئابووری ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەورووپا، لە دۆخێکی خراپدان.
لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتیی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، و دواتر سزاکانی سەر ڕووسیا، وای کردووە ئابووری ئەڵمانیا بگاتە لێواری کۆتایی.