ته‌رمی ژن و پیاوێک لە زینی وەرتێ دۆزرانەوە

گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمی ژن و پیاوێک لە زینی وەرتێ دۆزرانەوە
شەماڵ دێواری گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی ژن و پیاوێك له زینی وه‌رتێ دۆزرانه‌وه، تیمەکانی پۆلیس لەشوێنی رووداوەکەن و لێكۆڵینەوە له‌باره‌ی رووداوه‌كه دەستیپێکردووە.
ئه‌و گوته‌بێژه ده‌شڵێت: هێشتا نازانرێت ئەو ژن و پیاوەی کوژراون خەڵکی کوێن و لەسەرچی و لەلایەن کێوە کوژراون.
گوتیشی: دوای کۆکردنەوەی زانیاریی، بۆ ڕای گشتی دەیخەینەڕوو.
زینی وه‌رتێ سه‌ر به قه‌زای رواندزه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران.