له‌تیف ره‌شید بۆ كوردستان24: زۆربه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا چاره‌سه‌ر كراون
سه‌رۆككۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا چاره‌سه‌ر كراون.
له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دڵخۆشم به‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆربه‌یان چاره‌سه‌ر كراون و هیواداریشم ئه‌وانه‌ی ماون له ئایینده‌دا چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆككۆماری عێراق گوتیشی: "بودجه و مووچه بۆ هاووڵاتیان زه‌روور و پێویستن و چونكه تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێوی خه‌ڵكی كوردستانه".
له‌تیف ره‌شید ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، نابێت هیچ كات ناردنی بودجه و مووچه دوا بكه‌وێت.
گوتیشی: خۆشحاڵم كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامی به دواداچوون بۆ مووچه و بودجه ده‌كات، به‌رده‌وام شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدان، هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن".
ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به كوردستان24ـی ڕایگەیاند: لە دوایین سەردانمان بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەش پشتیوانی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی: لە کاتێکی زۆر نزیکدا کێشەی مووچە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر دەکرێت.