بلینکن: دەبێت حەماس بەبێ دواکەوتن ڕێککەوتن قبووڵ بکات

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ بێنی گانتز و یۆاڤ گالانت وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە پێشنیاری ئاگربەست لە غەززە کە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، تاوتوێی کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە دوو بەیاننامەی جیادا ڕایگەیاندووە، بلینکن ئەمڕۆ لەگەڵ یۆاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل گفتوگۆی کردووە سەبارەت بە پێشنیاری گەیشتن بە ئاگربەستێکی تەواو لە غەززە. لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بارمتەگرتن و دەستەبەرکردنی ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سەرتاسەری غەززە .

بەپێی بەیاننامەکە، بلینکن دووپاتی لەوە کردووەتەوە کە ئەو پێشنیازە بەرژەوەندییە ئەمنییە درێژخایەنەکانی ئیسرائیل بەرەوپێش دەبات، لەنێویاندا بە ڕێگەپێدانی ئەگەری یەکگرتنی زیاتر لە ناوچەکەدا، ئەمەش پابەندبوونی پتەوی ئەمەریکا بە ئاسایشی ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە.

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بلینکن لەگەڵ وەزیری ئیسرائیل بێنی گانتز قسەی کردووە سەبارەت بەو پێشنیازە و ستایشی پێشکەشکردنی پێشنیازەکەی ئیسرائیلی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە حەماس دەبێت بەبێ دواکەوتن ڕێککەوتنەکە قبوڵ بکات.

بلینکن دووپاتیکردەوە کە "جگە لە یەکخستنەوەی بارمتەکان لەگەڵ ئازیزانیان، پێشنیازەکە بەرژەوەندییە ئەمنییە درێژخایەنەکانی ئیسرائیل بەرەوپێش دەبات، لەنێویاندا کردنەوەی ئەگەری ئارامگرتن بەدرێژایی سنووری ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان کە ڕێگە بە ئیسرائیلییەکان دەدات بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان."