ياساناسان: دهستبهكاربوونی پارێزگار پێویستی به مهرسوومی ههرێمی ههیه
"پارێزگارێکی بێدەسەڵات لەسەر کورسی پارێزگار دادەنیشێت و جێگرهكهی كارهكان رایی دهكات"
K24 - سلێمانی:
دوای ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی دەستلەكاركێشانەوەیان لە حزبەكەیان راگەیاند و بڕیاریاندا فراكسیۆنێكی سەربەخۆ پێكبھێنن.
ئەكرەم شەریف, جێگری پێشووی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: "بەگوێرەی بڕیارێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان، من وەك جێگری پارێزگاری سلێمانی دیاركرابووم، بەڵام ئەمڕۆ پێیان گوتم تۆ كاندید نیت بۆ ئەم پۆستە".
فراکیسۆنی یەکێتی لە ھەوڵی ئاشتکردنەوەی ئەندامە تۆراوەکانیدایە و ئەندامێکی فراکسیۆنەکە دەڵێت: "رێگە نادەین ئەندامەکانمان جیاببنەوە و ھەوڵی ھێنانەوەی بۆ ناو یەکێتی دەدەین".
بزووتنەوەی گۆڕان, ھەرچەندە دان بەوەدا دهنێت کە پێویستیان بە مەرسومی سەرۆکەیاتیيە بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگارهکەیان, بەڵام بە شێوەیەکی دیکە ئەوەیان چارەسەرکردووە، سەردار قادر کە جێگیری پارێزگاری سلێمانیيە لە بزووتنەوەی گۆڕانە, کاروباروکانی ھەڤاڵ ئەبوبەکر بەڕێدەکات، واتا پارێزگارێکی بێدەسەڵات لەسەر کورسی پارێزگار دادەنیشێت.
پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە دوورەوە سەیری ئەم بێنەوبەردەیەی گۆڕان و یەکێتی و ناو خودی یەکێتیش دەکات، پارتی دەڵێت: "ئەوەی ئەمڕۆ کرا, ھیچ پەیوەنديیەکی بەئێمەوە نيیە".
ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی رێکكەوتنێکی پێشوەختی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕانە، ھەرچەندە یاساناسان دەڵێن: "پارێزگاری نوێ نایاساییە و دەبێت مەرسوومی ھەرێمی بۆ دەربچێت, بەڵام یەکێتی و گۆڕان رێکكەوتنەکەیان خستە بواری جێبەجێکردنەوە.