وه‌زیرێكی یه‌كگرتوو له باره‌ی كشانه‌وه‌یان له حكوومه‌ت بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
"هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن و به‌هێزن"
K24 - هه‌ولێر:
پرسی کشانەوەی وەزیرەکانی یەکگرتوو لەم کابینەیەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, بووه‌ته بابه‌تێكی گه‌رمی نێوخۆیی ئه‌و حزبه، ئەندامێکی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یه‌كگرتوو له‌مباره‌وه دەڵێت: "ئەو پڕۆسەیە کۆمەڵێك ھەنگاوی زیاتری پێویستە و کۆبوونەوەی داھاتووی سەرکردایەتیشدا قسەی جدیتری لەسەر دەکەين".
لە دوایین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و لە 16 ی ئەم مانگە، لە بەیاننامەیەکدا ئەوە خرایەڕوو کە ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی یەکگرتوو لەم کابینەیەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەگەرێکی بەھێزە. لەسەر ئەوپرسە
محەمەد ھاودیانی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەر پشکی یەکگرتوو ڕایگەیاند, ھەر کاتێك سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیار بدات، ئەوا دەست لەکار دەکێشنەوە.