فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانیی تورکیا کەوتەخوارەوە و قوربانی هەیە

دیمەنی تێکشکاوی فڕۆکەکە (وێنە: IHA)
دیمەنی تێکشکاوی فڕۆکەکە (وێنە: IHA)

لە پارێزگای قەیسەری تورکیا فڕۆکەیەکی تایبەت بە مەشق و راهێنان کەوتە خوارەوە، دوو فڕۆکەوانەکەش گیانیان سپارد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 04-06-2024، ئاژانسی فەرمیی تورکیا ڕایگەیاند، لە گەڕەکی عەرەبی پارێزگای قەیسەری لە تورکیا، فڕۆکەیەکی تایبەت بە مەشق و راهێنانی سەر بە هێزی ئاسمانی، کەوتەخوارەوە.

دوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە ناوچەکە و وەزارەتی بەرگریش ئاماژەی بەوە کرد، هەردوو فڕۆکەوانەکەی فڕۆکەکە لە ئەنجامی ڕووداوەکە گیانیان سپاردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە سەربازییەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەوە بەردەوامن.

 

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی ڕووداوەکە

Fly Erbil Advertisment