بلاتەر و پلاتینی دیسان هاتنه‌وه‌ ده‌نگ

پێیانوایه‌ دادگا ژێر پێ خراوه‌

سێب بلاتەر، سەرۆکی پێشووی "فیفا"  و میشێل پلاتینی، سەرۆكی پێشووی یوێفا، جارێکی دیکە لە دادگای وەرزشی جیھانی (كاس) بە مەبەستی پێداچوونەوە لە بریاری سڕکردنیان ئامادە بوون.

بلاته‌ر چی ده‌ڵێت؟

سێپ بلاته‌ر له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دڵنیاییه‌ له‌ داهاتوودا دادگه‌ی وه‌رزشی بۆی روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی ده‌كردووه‌، ده‌شڵێت: من بەرگری لە خۆم دەکەم و ئەو پارەی پێشکەشی پلاتینیمان کرد ئەو قەررزەبوو کە لەسەرمان بوو، بۆیە کاتێک تۆ قەرزاری پێویستە قەرزەکەت بدەیتەوە، ئەمەش شتێکی ئاسایی و یاساییە.

پاساوی پلاتینی چییه‌؟

میشێڵ پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆی هاتۆته‌وه‌ دادگا وه‌رزشی و ده‌شڵێت: من ھاتووم بۆ ئێرە بۆ ئەوەی راستیەکان بڵێم، بەڵام ئەوەی سەیر بێت ئەوەیە کە پێش ئەوەی دادگا بریار بدات، بریارەکە دەرچووە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت دادگا ژێر پێ خراوە.

بلاتەر و پلاتینی، بە ھۆی ئەو بەڵگانەی لەسەریان سەلمێندراوە، بەوە تۆمەتبار کراون کە بڕێکی زوری پارە لە نێوانیاندا ئاڵوگۆر کراوە، بۆیە پیاوە سویسراییەکە بۆ 6 ساڵ و فرەنسیەکەش بۆ 4 ساڵ، لە ھەر کار و چالاکیەک سڕ کراون.

Fly Erbil Advertisment