کریستیانۆ رۆناڵدۆ پاڵێوراوی سەرەکییە بۆوەرگرتنی خەڵاتێکی نوێ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی نەسری سعوودی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی نەسری سعوودی

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسر پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی نوێ لە خولی رۆشەنی سعوودی.

مانگی رابردوو (ئایاری 2024) خولی رۆشەنی سعوودی کۆتایی هات، هەرچەندە یانەی هیلال بە بێ دۆڕان نازناوەکەی بردەوە بەڵام هیچ یاریزانێکی پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئایار نییە.

رۆژی سێشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە ناوی سێ بەربژێری بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی رۆشەنی سعوودی بۆ مانگی ئایار بڵاوکردەوە، کە هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و برۆزۆڤیچ لە یانەی نەسر و فاشیۆن سکالا لە یانەی فەیحا بوون.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مانگی پێنج لە شەش یارییدا ئاسیستێك و پێنج گۆڵی تۆمارکرد، برۆزۆڤیچیش لەو پێنج یارییە دوو گۆڵ و سێ ئاسیستی هەبوو، ئەمە جگە لەوەی سکالا مانگی ئایاری بە پێنج گۆڵ و ئاسیستێك کۆتایی پێهێنا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە وەرزی رابردووی خولی سعوودی توانی ژمارەی پێوانەیی گۆڵ تۆمارکردن لە وەرزێك بکات بە ناوی خۆیەوە و 35 گۆڵی تۆمارکرد.

Fly Erbil Advertisment