لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی قەسرێ دانرا

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ ناحیەی قەسرێ دانرا
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ ناحیەی قەسرێ دانرا

K24 – هەولێر:

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، ساڵانێکە ئەو پرۆژەیە لە بەرنامەدا بوو ئێستا لە سەر دەستی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێ کردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (5ـی حوزەیرانی 2024) لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ ناحیەی قەسرێ دانرا و لە مەراسیمەکەدا هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرنگیی پرۆژەکە کرد و گوتی: "ئامانجی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بواری ئاو و ئاوەڕۆدا سوودوەرگرتنە لە ئاوی سەر زەوی وەکوو سامانێکی نەتەوەیی".

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا، "ساڵانێکە ئەو پرۆژەیە لە بەرنامەدا بوو، ئێستا لە سەر دەستی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێ کردن".

هەروەها گوتیشی"ئەو پرۆژەیەی کە ئەمڕۆ بەردی بناغەی دادەنرێت، پڕۆژەیەکی ستراتیجییە بۆ ناحیەی قەسرێ، خەڵکی ئەم ناوچەیە شایەنی خزمەتی زۆر زیاترن و پڕۆژەکان بەردەوام دەبن".

بە گوژمەی 1,687,556,000 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران لەلایەن کۆمپانیای (گەرەوان و سۆلاڤی باشوور) جێبەجێ دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment