خوێندنی باڵا له ڕێگه‌ی سیستەمی كارایی متمانه‌به‌خشینی ئه‌كادیمی پێش دەخرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆردی متمانە بەخشینی دەزگاکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان، بۆ پێشخستنی سیستەمی خوێندنی باڵا له ڕێگه‌ی سیستەمی كارایی متمانه‌به‌خشینی ئه‌كادیمی، وۆرک شۆپێکیان کرد.
چوارشەممە، 5ـی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و بۆردی متمانە بەخشینی دەزگاکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان، ستانداردەکانی بەخشینی متمانە بە دەزگاکانی خوێندنی باڵای تاوتوێ کرد.
له چوارچێوه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن و پێودانگه‌كانی متمانه‌به‌خشین به ده‌زگاكانی خوێندنی په‌روه‌رده‌یی و خوێندنی باڵا، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکان و بەڕێوەبەرانى گشتیى و یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆکان و بەڕێوەبەرى دڵنیایی جۆرى، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بەهاوبەشیی دەزگاى متمانه به‌خشینی كوردستان بۆ خوێندن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و بۆردی متمانە بەخشینی دەزگاکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشیی لە هەولێر وۆركشۆپێكیان به ناونیشانی (پێشخستنی سیستەمی خوێندنی باڵا له ڕێگه‌ی سیستمی كارایی متمانه به‌خشینی ئه‌كادیمی) ڕێک خست.
لە وۆرک شۆپەکەدا، دکتۆر محه‌مه‌د حوسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایی جۆرى تیشکى خستە سەر گرنگیى وۆرکشۆپەکە و ئامانجەکانى، هیوادار بوو کار بکەن بۆ ئەوەى ستانداردەکانی بەخشینی متمانە بە دەزگاکانی خوێندنی باڵا تاوتوێ بکەن.
دکتۆر هونه‌ر عیساش کە سكرتێری دەزگاى متمانه به‌خشینی كوردستانە بۆ خوێندن، بابەتێکی خستە ڕوو، تێیدا تیشکی خسته سه‌ر دیدگای دەزگاکە و باسی له چۆنیه‌تی پراكتیزه‌كردنی پێودانگ و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی متمانه‌به‌خشینی خوێندنی كرد له‌بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له كوردستاندا، لەگەڵ ئەوەشدا تیشكی خسته سه‌ر ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه و چۆنیه‌تی زاڵبوون به‌سه‌ریاندا.
ئەکادیمیستەکان و سه‌رۆك زانكۆكانی بەشداری وۆرک شۆپەکە بوون، دابه‌شی چه‌ند گرووپێك كران بۆ تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ستاندارده‌كانی متمانه‌به‌خشین به خوێندنی په‌روه‌رده‌یی و خوێندنى باڵا، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر، هه‌ر گروپێك ده‌ره‌نجام و پێشنیازه‌كانی گفتوگۆكه‌ی خۆی له وۆركشۆپه‌كه‌دا خسته ڕوو، له‌كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌شدا پوخته‌ی ئه‌و خاڵه سهرهكییهكانه باسکران كه له ئه‌نجامی ۆركشۆپه‌كه‌دا بە ده‌ست هێنراون، تیشكیش خرایە سه‌ر هه‌نگاوی داهاتووی دەزگاکە بۆ چۆنییه‌تی پراكتیزه‌كردنی ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی متمانه به‌خشینی په‌روه‌رده‌یی و خوێندنی باڵا له‌داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان و زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
12ـی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەی کرد، لە دوای ئەوەی یاسای ئەنجوومەنەکە و پەیڕەوی ناوخۆی کەوتە بواری جێبەجێکردن.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامانجەکانی ئەنجوومەنە کرا کە بریتین لە کارکردن لە پێناوی پاراستنی کوالیتی پەروەردە وخوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی برەودان بە فەرهەنگی هەڵسەنگاندن بەڕەچاوکردنی میکانیزم وپێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە دوای گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی هەرێم بەجۆرێک کە شیاوی جێبەجێکردن بن بە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی و زانستیی دامەزراوەکان وپڕۆگرامەکانی خوێندن