له مه‌خموور دوو چه‌كداری داعش دزه‌یان كرده ناو كه‌مپێكی گه‌ریلاكاكانی په‌كه‌كه
یه‌كێكیان خۆی ته‌قاندۆته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی كوژراوه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ناوی فه‌رمانده‌یی هه‌په‌گه له مه‌خموور رایگه‌یاند هێرشیكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر كه‌مپێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه تێك شكێنراوه و دوو چه‌كداری داعش كوژراون و گه‌ریلایه‌ك و هاووڵاتییه‌كیش گیانیان له ده‌ستداوه.
گوتیشی هێرشه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:00 بۆ سه‌ر كه‌مپی شه‌هید روسته‌م جودی ئه‌نجامدراوه كه هێزه‌كانیان ده‌موده‌ست به‌ره‌نگاری هێرشی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه، چه‌كدارێك خۆی ته‌قاندۆته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی كوژراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، گه‌ریلایه‌ك و هاووڵاتییه‌ك له‌م هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.