پتر له ملیۆنێك و 100 هه‌زار حاجی له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتوونه‌ته سعوودیه
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jun-2024/17176995401716065186654.jpg)
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار حاجی له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی ئه‌ركه ئایینییه‌كانیان.
6ـی حوزه‌یرانی 2024، وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه ڕایگه‌یاند، تا ئێسته زیاتر له ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار حاجی له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی ئه‌رك و سرووته ئایینییه‌كانیان.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، گواستنه‌وه‌ی حاجییان له وڵاتانه‌وه بۆ سعوودیه به سه‌لامه‌تیی بووه و حاجییانیش تەندروستن.
4ـی حوزه‌یرانی 2024، کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 4695 حاجیی کوردستان له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌لامه‌تیی گەیشتوونەتە خاکی سعوودیە.