وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین: پشتگیریی لە ئاگربەست دەکەین
K24 – هەولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د مسته‌فا، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین له به‌غدا، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا ڕایگه‌یاند، پاڵپشتیی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگ له غه‌ززه.
پێنجشەممە، 6ـی حوزەیرانی 2024، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین گفتوگۆیان له باره‌ی دۆخی ئه‌منی و ئابووری و شه‌ڕی غه‌ززه كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی غه‌ززه بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: "ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بایدن هاوڕاین و پشتیوانیی لێ ده‌كه‌ین بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگی غه‌ززه، ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گرنگ و ئه‌رێنییه و پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین، فوئاد حوسێن زیاتر گوتی: گفتوگۆمان له‌باره‌ی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی له کەرتی غه‌ززه و كه‌ناری ڕۆژاوا و سەرجەم ناوچه‌كه كرد. نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و جه‌نگه‌ی له غه‌ززه هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری گرنگیش هه‌ن، چ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ناوچه‌كه یانیش ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی له‌لایه‌ن گه‌ل و وڵاتانه‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی دۆزی فه‌ڵه‌ستین له ئارادان".
هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر پێویستی وه‌ستاندنی جه‌نگ لە غه‌ززه و زیادكردنی قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه و فەڵەستینییه‌كان کردەوە.