دەرگای پێشکەشکردنی داواکاریی بەشداربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

مەڕوان محەممەد بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
مەڕوان محەممەد بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای لەبەردەم پێشکەشکردنی داواکاریی بەشداربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوەو بڕیاریشەی قۆناغی دواتر پێشکەشکردنی ناوی کاندیدا و لیستەکان بێت.

مەروان محەممەد بەرپرسی نووسینگەی هەولێر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای پێشکەشکردنی داواکاری 5ی ئەیلوولی ئەمساڵ بە سەرۆکایەتی هەرێم، دوای ئەمەش بڕیارەکەی دەستەی باڵای دادوەری لەسەر کورسی پێکهاتەکان و دابەشکردنی کورسییەکان بەسەر بازنەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی، کۆمیسیۆن دەستی کرد بە ڕیکارەکان و خشتەی کارکردنی خۆی پەسەند کرد.

گوتیشی: لەم چوارچێوەی ڕێکارەکاندا ئەمڕۆ کۆمیسیۆن دەرگای داواکاریی خۆتۆمارکردنی کردەوە بۆ هاوپەیمانێی، پارت و کاندیدای تاک و کاندیدای هاوپەیمانەکان، هەربۆیە هەر کەس و لایەنێک خواستی  بەشداریکردنی لەو هەڵبژاردنە دکات، دەتوانن لە 8 تاوەکوو 13ی ئەم مانگە سەردانی نووسینگەکانی هەر یەک لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی بکەن بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان پێشەکەش بکەن.

گوتیشی دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی پێشکەش کردنی داواکارییەکان قۆناغی تۆمارکردنی لیستی پارت و هاوپەیمانێتییەکان دەست پێ دەکات.