توركیا سێیه‌م پردی هه‌ڵواسراوی ئیستانبول ده‌كاته‌وه
هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه له‌به‌شی ئه‌وروپای ئیستانبوله‌وه دێت ده‌بێت 3.3 دۆلار بدات
K24 - هه‌ولێر:
توركیا پانترین پردی هه‌ڵواسراوی جیهان ده‌كاته‌وه كه پانییه‌كه‌ی 59 مه‌تره و 8 سایدی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێله و دوو سایدیشی بۆ هاتووچۆی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بێت.
پردی "سوڵتان یاوز سه‌لیم" سێیه‌می پردی هه‌ڵواسراوی ئیستانبوله و هه‌ردوو به‌شی ئاسیا و ئه‌وروپای شاره‌كه، له گه‌رووی بۆسفۆر، به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
درێژی ستوونه جێگیره‌كانی 322 مه‌تر به‌رزه و رۆژانه 135 هه‌زار ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریدا هاتووچۆ ده‌كات و پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێ كراوه، ئه‌و پرده له‌گه‌ڵ پرده هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی ئیستانبول (شه‌هیدانی 15ی ته‌ممووز یاخود بۆسفۆر و پردی سوڵتان محه‌مه‌د فاتح)، چاره‌سه‌ری قه‌ره‌باڵخی شه‌قامه‌كان ده‌كات.
پرده‌كه درێژترین پردی هه‌ڵواسراوه كه رێگه‌ی بۆ هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌بێت و درێژییه‌كه‌ی 2164 مه‌تر ده‌بێت و له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمار و بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كرێته‌وه و نوێنه‌ری چه‌ندین وڵاتی بیانیش تێیدا ئاماده ده‌بێت
هاتووچۆی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له به‌شی ئاسیای ئیستانبوله ده‌چنه به‌شی ئه‌وروپا، تا 2ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017 به خۆڕایی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به پێچه‌وانه‌وه و له به‌شی ئه‌وروپاوه دچنه به‌شی ئاسیای ئیستانبول، به خۆڕایی نییه و ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی پرده‌كه تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ریدا، بڕی 3.3 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بده‌ن (9.9 لیره‌ی توركی).