سعوودیە زیاتر لە 300 هەزار کەسی لە مەککە دوورخستەوە کە مۆڵەتی حەجیان نەبووە

وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانیان زیاتر لە 300 هەزار کەسیان لە مەککە دوورخستەوە کە ناویان تۆمار نەکرابوو بۆ چوونە حەج.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی سعوودیە (واس) بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ڕایگەیاندووە، لە نێو ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی کۆتاییدا لە مەککە گەڕینراونەتەوە، 153 هەزار و 998 بیانی هەبوون کە لە جیاتی ڤیزەی حەج، بە ڤیزەی گەشتیاری هاتوون.
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە ئاماژەی دا، لەماوەی ڕابردوودا، ئاسایشی گشتیی دەست بەسەر 140 هەڵمەتی ساختەی حەجی و 64 هەڵگرانی گرتووە کە سەرپێچی ڕێسا و ڕێنماییەکانی حەجیان کردووە، هەروەها 97 هەزار و 664 ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکار گەڕێنراونەتەوە و 171 هەزار و 587 کەسی غەیرە دانیشتووی شاری مەککە بوون گەڕاوەتەوە و چوار هەزار و 32 سەرپێچیکردنی ڕێسا و ڕێنماییەکانی حەج "حەج بەبێ مۆڵەت" و شەش هەزار و 105 سەرپێچیکارانی ڕێساکانی نیشتەجێبوون و کار و ئاسایشی سنوورەکان، هاوکات 153 هەزار و 998 هەڵگرانی ڤیزەی سەردان بۆ هەر مەبەستێک، پێ بووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە وەرزی ساڵانەی حەجدا کە یەکێکە لە پێنج پایەکانی ئیسلام و لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک و 800 هەزار موسڵمان چوونەتە حەج.
زۆرێک لە ڕێگەی چەند نافەرمیەوە بەدوای حەجدا دەگەڕێن، چونکە وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی و پاکێجی شوێنی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکان جۆرێکی دیکەیە، لەگەڵ کۆتاییەکی سنووردار بۆ حاجیانی هەر وڵاتێک تەرخان دەکرێت.
لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە تا ئێستە زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار کەسی تۆمارکراو گەیشتوونەتە سعوودیە بۆ ڕێوڕەسمی حەج.
وەزارەتی حەج و عومرە ئاماژەی بە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی کرد، بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسی سەرپێچیکردنی ڕێسا و ڕێنماییەکانی حەج، هەڵمەتی ساختە، و پراکتیزەکردنی ساختەکاری ئەلیکترۆنی لە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهان، جگە لە دەستپێکردنی هەڵمەتی نیشتمانی (هیچ حەجێک بەبێ مۆڵەت) بە سەرۆکایەتیی هاوبەشەکان لە وەزارەتی ناوخۆ وشانشینی مەککە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و دواتر جێبەجێکردنی ئەو ڕێسا و ڕێنماییانەی حوکمڕانی حەج، کە وا دەکات هەموو کەسێک کە حەج بە ڕێگەی ڕێکوپێک بکات.
وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە دەستپێشخەریی “ڕێگەی مەککە” بۆ ساڵی شەشەم بەردەوامە، لەمساڵدا زیاتر لە 250 هەزار حاجی سودمەندن لێی یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی بەرنامەی خزمەتکردنی میوانانی ماڵی خوا و لەژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی ناوخۆ لە حەوت وڵات، لە ڕێگەی 11 فڕۆکەخانەوە.