ئاماده‌كاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتووانی گوێڕ ده‌كرێت
تیمه‌كانی شاره‌وانی و ئاو و كاره‌با سه‌رقاڵی خاوێنكردنه‌وه‌ی شاره‌دێكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
دوای نه‌مانی مه‌ترسیيه‌كانی داعش له‌سه‌ر شاره‌دێی گوێڕ، تیمه‌كانی شاره‌وانی و ئاو و كاره‌با, جارێكی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌دیكه و ئێستا سه‌رقاڵی خاوێنكردنه‌وه و چاككردنەوەی تۆڕه‌كانی ئاو و كاره‌بان بۆ ماڵه‌كانی گوێڕ و ده‌وروبه‌ری.
به‌وهۆیه‌شه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی داهاتوودا شاره‌دێیه‌كه جارێكی دیكه ئاوه‌دانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و خه‌ڵكیش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وێڕای ئه‌ركی خۆیان بۆ پاراستنی شاره‌دێیه‌كه، هاوكات هاوكاری تیمه‌كانی شاره‌وانیش ده‌كه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، له‌ولاتره‌وه تیمه‌كانی كاره‌با سه‌رقاڵی راكێشان و چاككردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی كاره‌بان, بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ماڵه‌كانی گوێر رووناك بكه‌نه‌وه.