گوڵاڵه.. 45 هه‌زار هاووڵاتی گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان
هاووڵاتییانی گوڵاڵه داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه ناوچه‌كه چۆڵ نه‌كات
K24 - گه‌رمیان:
بەھۆی ئەو ئارامییەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ناوچەكەی دابین كردووە، ھەتا ئێستا 45 ھەزار کەس گەڕاونەتەوە بۆ سەر زیدی خۆیان لە ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین, ئەو ھاووڵاتیيانەشی گەڕاونەتەوە بۆ شارەکە, داوا لە مسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی کوردستان دەکەن ھەرگیز ھێزی پێشمەرگە شارەکەیان چۆڵ نەکەن.