به‌هۆی ناوه‌كه‌ی رێگایان نه‌دا ده‌ستبه‌كار بێت
رهتییانكردهوه وه‌ك باڵیۆزی پاكستان له‌و وڵاتانه ده‌ستبه‌كاربێت

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی، سعوودیه، به‌حره‌ین و ئیمارات و ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، به‌هۆی ناوه‌كه‌یه‌وه، رهتییانكردهوه باڵیۆزی نوێی پاكستان له وڵاته‌كانییان ده‌ستبه‌كاربێت.
(ئه‌كبه‌ر زه‌ب) دیپلۆماتكارێكی پاكستانییه و ساڵی 2010، ئه‌و وڵاته نیازی وابوو وه‌ك باڵیۆزی خۆی، له سعوودیه دیاری بكات، به‌ڵام ریاز ره‌تیكرده‌وه رێگای پێبدات ده‌ست به‌كار بێت، نه‌ك به‌هۆی ناشاره‌زایی ئه‌كبه‌ر، به‌ڵكو به‌هۆی ناوه‌كه‌ی كه واتایه‌كی نه‌شیاو ده‌دات و له‌لای ئه‌وان گونجاو نه‌بوو ئه‌و ناوه بخرێته سه‌ر نووسراوی فه‌رمی وڵاته‌كه‌یان.
دواتریش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیمارات و به‌حره‌ینیش به هه‌مان شێوه ره‌تكرایه‌وه و پاكستان ناچار بوو، كه‌سێكی دیكه له‌جێگای ئه‌كبه‌ر وه‌ك باڵیۆز دیاریبكات.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو به هه‌مان شێوه به‌هۆی ناوه‌كه‌یه‌وه، ره‌تییان كرده‌وه وه‌ك نوێنه‌ری پاكستان له ئهنجوومهنهكهدا ببێته ئه‌ندام.
دواجار پاكستان په‌نای برده به‌ر ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌تیش سعوودیه، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه وه‌ك نوێنه‌ری پاكستان روون بكه‌نه‌وه.
له نووسراوێكی فه‌رمیدا ریاز بۆ ئه‌مه‌ریكا هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یان روون كرده‌وه و گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی له عه‌ره‌بیدا گونجاو نییه و جێگایه شه‌رمه، بۆیه ره‌تمانكرده‌وه".
ئه‌كبه‌ر زه‌ب، له عه‌ره‌بیدا به واتای (گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو) دێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی، ئه‌و سێ وڵاته، رێگا نه‌ده‌ن ئه‌و كه‌سه وه‌ك نوێنه‌ر و باڵیۆزی پاكستان، له وڵاته‌كانییان ده‌ست به‌كاربێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)