په‌كه‌كه هێرشكردنه سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆكی جه‌هه‌په به ئه‌ستۆ گرت
كلچدارئۆغلو ئامانجی هێرشه‌كه نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر
په‌كه‌كه هێرشكردنه سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆكی جه‌هه‌په كه‌ماڵ كلچدارئۆغلو به ئه‌ستۆ گرت، كه رۆژی 25 ئه‌م مانگه كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی كه‌وته به‌ر هێرشێكی چه‌كداری.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ربازی بووه ئامانجی هێرشی گه‌ریلاكانیان، به‌ڵام ئاگایان له‌وه نه‌بووه كه كلچدارئۆغلو له‌ناو كاروانه‌كه دایه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "له‌كاتی چالاكی نه‌یانزانیوه كه كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی سڤیل له پشت كاروانی سه‌ربازی دێت، كه كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی كه‌ماڵ كلچدائۆغلوو بووه، هه‌رچه‌نده كه‌وته ناو ئه‌و مه‌ودایه‌ی كه هێرشه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هیچ هێرشێكی بۆ سه‌ر ئه‌و ئه‌نجام نه‌دراوه.
له هێرشێكی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی له ناوچه‌ی ئارتڤین له نزیك ده‌ریای ره‌ش له 25 ئاب سه‌ربازێك كوژرا و دووی دیكه‌شی بریندار ببوون.
ڤیدیۆی كاردانه‌وه‌ی كاروانی كلچدارئۆغلو پاش هێرشه‌كه ببینه: