عەلی تەتەر: هەوڵی ڕژد دەدەین بۆ ئەوەی پلانی کشتوکاڵی بەرەوپێش ببەین

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، هەوڵی ڕژد دەدەین بۆ ئەوەی پلانی کشتوکاڵی بەرەوپێش ببەین و بەهیواین تەواو بوونی ئەم علوەیە کە لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە، ببێتە پاڵنەرێکی باش بۆ جووتیارانی دەڤەرەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2024، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دانانی بەردی بناخەی عەلوەی  هاوچەرخی ئاکرێ، تێیدا عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، گرنگی کشتوکاڵ تایبەت بۆ ئەم دەڤەرەی و بۆ هەر کۆمەڵگایەک لە کوردستان، دەزانین چەند گرنگ و کاریگەرە، کشتوکاڵ و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ئابوورییەکی کاریگەرن، بەردەوام لە پێشکەوتندایە، هەروەها کشتوکاڵ و کۆمەڵگای پیشەسازی ئاسایشی خۆراکی ئێمەیە.

ئەو پارێزگارە دەڵێت، "کشتوکاڵ داهاتێکەی بەردەوامە، لەوەتەی کۆمەڵگا بوونی هەیە بەرهەمی کشتوکاڵیش بەردەوام هەبووە و بەرداوام لە زیاد بوون و گەشەسەندندایە".

ئەو پارێزگارە دەشڵیت، "ئەگەر سەیری سێ سال بەر لە ئێستە بکەین، یاخود باسی پڕۆژەکان بکەین، بە ماوەیەکی زۆر کورت بۆ دەردەکەوێت کە ژمارەی بەرەو پێشچوونی قەبارە و بکوالێتی بەرهەم و پڕۆژە و بەرهەمی کشتوکاڵی بە هەوڵ و کۆشش و پاڵپشتی و ڕێنماییە ڕاستەوخۆکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بووە".

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی دا "کە بەرهەمی ئەم چەند ساڵەی دەشتەکانی شارۆچکەی ئاکرێ و بەردەڕەش، بەتایبەت بەرهەمی پەتاتە، چەند بوو، چۆن پێشکەوت و کوالێتی ئەو بەرهەمە و قەبارەی ئەو بەرهەمە چۆن بووە، دەبینین ئەمڕۆ لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە".

عەلی تەتەر، گوتی، "خۆشبەختانە دوای چەند ساڵێک لە زۆرێک لە بوارەکاندا بەتایبەت، بواری کشتوکاڵ لە پارێزگای دهۆک لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە، بەهیواین دروستکردن و تەواو بوونی ئەم علوەیە کە لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە، ببێتە پاڵنەرێکی باش بۆ ئەوەی ئێمە هەوڵبدەین، هەوڵێکی ڕژد بدەین، بۆ ئەوەی پلانی کشتوکاڵی باش چۆن لە پیشەسازی کشتوکاڵیدا پەیدا بکەین".

عەلی تەتەر پشتڕاستیشی کردەوە کە شارۆچکەی ئاکرێ و بەردەڕەش، تا دەگاتە شارۆچکەی شێخان، بەڕێگەیەکی شیان و توانا و بۆ بەرەو پێشچوونی بواری کشتوکاڵی، ئەگەر بەدروستی ڕێکبخرێت، بە دڵنیاییەوە دەبێتە یەکێک لە باشترین ڕووبەری کشتوکاڵی نەک لەسەر ئاستی عێراق بەڵكو لە تەواوی وڵاتانی دراوسێش دا، ئەو توانایەی کە هەیە لە ڕووی ئاو و دەوڵەمەندی خاکی کشتوکاڵی ئاکرێ زۆرە و پێش دەکەوێت".

"سوپاسی سەرۆکوەزیرانی دەکەم بۆ خەمخۆری و پاڵپشتی و گرنگی بەو دەڤەرە و جووتیارانی ئەو دەڤەرە. کە گرنگییەکی زۆر دراوە بە گەشتیار و کشتوکاڵی دەڤەرەکە، هەر بۆیە لە هەردوو بوارەکەدا شارۆچکەی ئاکرێ هەنگاوی باشی هاویشتووە و بەرەو پێشچووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕەنگدانەوەی ئەو ماندوو بوون و پاڵپشتیبوونە دەردەکەوێت". عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک وا دەڵیت.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی ئاکرێ بەردی بناخەی بازاڕی سەوزە و میوەی ئاکرێ (عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ) دانا.

پرۆژەی سەنتەرى بازرگانى و عەلوەى هاوچەرخی ئاكرێ لە ژێر ناونیشانی (ئامانجمان بەرەو پێشبردنى كەرتى كشتوكاڵە لە هەرێمى كوردستان) لە دووەم گەورەترين عەلوەيە لە ئاستى هەرێمى كوردستان و عێراق بە گوژمەى 22 مليۆن دۆلار لە سەر ڕووبەری 245 هەزار مەتری دووجا دروست دەکرێت و دەکەوێتە سەر ڕێگەى سەرەكى دهۆك – ئاكرێ.