به فه‌رمی پێلێگرینی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی نوێ ده‌ستبه‌كار بوو
.jpg)
مانوێل پێلیگرینی، راهێنه‌ری چیللی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به فه‌رمی ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی هیبی شینا فۆرشنی چینی وه‌رگرت.
یانه چینییه‌كه له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له پێناو گه‌یشتن به پله‌یه‌كی به‌رزی ریزبه‌ندی خولی وڵاته‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ پێلێگرینی بۆ ماوه‌ی 7 یاریی كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
یانه‌ی هیپی شینا چه‌ندان یاریزانی دیاری تێدایه، له‌وانه ئیزیكویل لاڤێزی ئارجێنتیناة جیرڤینۆی كۆتدیڤواری.
یانه‌ی هیبی شینا فۆرشن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌ستێره‌یه، به‌ڵام له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت و به جیاوازی 15 خاڵ له یانه‌ی شینگهوای سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه دووره.
مانوێل پێلێگرینی، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی مه‌له‌گه، ڤیاریال، ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی بووه.