بۆ چارەکردنی کێشەی کەمئاوی ناوچەکە پرۆژەی باوەنوور جێبەجێ دەکرێت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ،ملیارێک و 133 ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی باوەنوور خەرج کرد، بە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە کێشەی کەمئاوی باوەنوور چارە دەبێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی شارەوانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەردی بناغەی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی ئاوی باوەنوور له سنووری گه‌رمیان داندرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، گوژمەی پرۆژه‌كه ملیارێک و 133 ملیۆن دیناره كه بۆ دروستکردنی سەرچاوەی ئاو و بڕی بۆریی گواستنەوەی (2900)مەتر بە تیرەی (350 )ملیم و( 1000 )مەتر بۆری( 250)ملیم، لەگەڵ شه‌ش پەمپی غەتاس و بەستنەوەی پرۆژەکە بە کارەبای نیشتمانییەوە خەرج کراوە، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، بەشێوەی ڕاستەوخۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیانه‌وه جێبەجێ ده‌كرێت.
وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای کردووە، هه‌روه‌ها قۆناغی دووەمی پرۆژەکە، ڕەزامەندیی و تەرخانکراوی هەیە كه بڕی ملیارێک و حەوسەت ملیۆن دیناره و دیزاینی بۆ کراوە، ئێستا ئامادەیە بۆ پرۆسەی تەندەرینگ، بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەم بەشەی پرۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی پاڵاوگەی ئاو و کۆمپاکت یونت بە توانای پاڵاوتنی ئاو بە بڕی ( 400) مەتر سێجا لە سەعاتێکدا، لەگەڵ سێ پەمپی بوستەر، تانکی بە قەبارەی ( 700) مه‌تر سێجا، لەگەڵ ڕاکێشانی تۆری ئاوی پێویست.
هەردوو قۆناغی پرۆژەی ئاوی باوەنوور له‌سه‌ر بودجه‌ی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه دووەم گەورەترین پرۆژەی ئاوی ناوچەی گەرمیانە و بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیه گرفتی ئاوی باوەنوور بە تەواوه‌تی چارە دەبێت.