یەکەم ڕۆژی جەژن ئاسمان پەڵە هەور و لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری تاوە بارانێکی کورت خایەن هەیە

کەشناسی
کەشناسی

کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، یەکەم ڕۆژی جەژن، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، لە دوایی نیوەڕۆش لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کورت خایەن هەیە.

شەممە (15ـی حوزەیرانی 2024)، کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سبەی یەکشەممە (16ـی حوزەیران)، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور، لە دوایی نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کورت خایەن هەیە.

ئاماژە بەوەش دەکات کە، پلەکانی گەرما ش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ کە تێیدا خێرایى( با ) مامناوەند دەبێت لە ( 10 – 20 )کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، هاوکات  ئاراستە( با) ڕووەو باکوورى خۆرهەڵات دەبێت.

دەشڵێت، مەوداى بینین ( 8 بۆ 10 ) کیلۆمەتر دەبێت، و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ

هەولێر  43 پلە دەبێت،  سلێمانی  39 پلە و دهۆک  41 پلە،کەرکوک 45 پلە، هەڵەبجە 41 پلە،  زاخۆ 42 پلە،سۆران 38 پلە، حاجی ئۆمەران  27 پلە، گەرمیان  46 پلە