میدیاكانی په‌یه‌ده: تانكه‌كانی توركیا نزیك كۆبانێ بوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان سوپای سووریای ئازاد و یەپەگە لە جەرابلوس روویدا.
میدیاكانی نزیك له پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) بڵاوییانكرده‌وه، لە دوو گوندی باشووری جەرابلوس شەڕ لەنێوان سوپای سووریای ئازاد و یەپەگە روویداوه و تانه‌كانی سوپای توركیاش نزیک کۆبانێ بوونەتەوە.
تانکەکانی تورکیا چوونەتە نێو گوندی تەلعەمارنا لە باشووری جەرابلوس.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، 24ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، توركیا به فه‌رمی رایگه‌یاند، هێز ره‌وانه‌ی ناو خاكی سووریا ده‌كه‌ن و دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی جه‌رابلوسیان له باكووری سووریا راگه‌یاند و دا‌واشیان له هێزه كوردییه‌كان كرد، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات پاشه‌كشه بكه‌ن.