لەگەڵ هاتنی جەژن و بۆنەکان خواست لەسەر جلوبەرگی کوردی زۆر دەبێت

لەگەڵ هاتنی بۆنە ئاینی و نەتەوەییەکان بازاری جلوبەرگی کوردی لە کوردستان بە گشتی و بەتایبەت لە ئاکرێ گەرم دەبێت. زۆرێک لە گەنج و لاو بەتەمەن لە ڕۆژانی جەژندا وەک دابونەریتێکی باب و باپیرانیان، کاڵا و جلوبەرگی کوردی  لەبەر بکەن.

مستەفا جەرجیس، کڕیار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لەگەڵ هاتنی جەژن، بازاڕی جلوبەرگی کوردی لە ئاکرێ گەرم دەبێت و هاوولاتییان ڕووی تێدەکەن. لەنوا ڕۆژی جەژندا، خۆیان بە جلوبەرگی کوردی دەڕازێننەوە و ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان نیشان دەدەن.

لای خۆیەوە دەسکۆ حەسەن، کڕیار دەڵێت، "سەرەرای ئەوەی کە جەژنی قوربان کەوتووەتە ناو ئەم گەرمایە، هەروەک دەبینن بازاڕ گەرمووگوڕی بەخۆیەوە بینیوە و هاووڵاتییان بۆ جلوبەرگی کوردی ڕوو لەبازار دەکەن".

لەگەڵ هاتنی هەر ڕێککەوتێک و بۆنەیەکی ئاینی و نەتەوەیی ئیتر بازاڕی جلوبەرگی کوردی گەرم دەبێت و خواستی زۆر لەسەر دەبێت لە لایەن گەنج و لاو و بەتەمەن وەکو فەرهەنگی باب و باپیران لەبەری دەکەن.