شیڤشینكۆ كورسیە شكاوەكانی وڵاتەكەی بردە یۆرۆی 2024
ساڵی 2022 به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا یاریگه‌ی خاركێڤ خاپوور بوو، ئاندرێ شیڤشینكۆی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆكراینا به‌شێكی كورسییه‌كانی یاریگه‌ی خاركێڤی هێناوه‌ته میونشن و به هانده‌رانی یۆرۆی 2024ـی پیشاندا.
پەیامی شیڤشینكۆ لەبارەی كورسییە شكاوەكان
ئاندرێ شیڤشینكۆی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆكراینا لەبارەی كورسییه‌كانی یاریگه‌ی خاركێڤ كە هێنراوەتە میونشن رایگەیاند لە ئۆكراینا هێشتا هەزاران سەرباز لە سەنگەری بەرگریدان، دەشڵێت: ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر گرینگه، بۆ من و بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی ئۆكراینی ئه‌مه به‌شێكه له یاریگه‌ی خاركێڤ شوێنی هه‌زاران هانده‌ر و چه‌ندین یانه‌ی تۆپی پێ بوو، رووسیا له ساڵی 2022 خاپوری كرد و چیتر ئه‌و یاریگه‌یه نه‌ماوه.
شیڤشینكۆ گوتیشی: ئه‌مڕۆ ئۆكراینیا ده‌ستی به یۆرۆ كرد و له ئۆكرایناش هه‌زاران سه‌رباز هێشتا له سه‌نگه‌ری به‌رگریدان، ئێمه هه‌موو پێكه‌وه‌ین، ئۆكرایناش له یۆرۆی 2024 بۆ ئه‌وانه یاریی ده‌كات كه به‌رگری له نیشتمان ده‌كه‌ن.
ئیسپانیا بۆ بردنەوەی یۆرۆ بەربژێر دەكات
ئاندرێ شیڤشینكۆی یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی ئۆكراینا و یانەكانی ئه‌یسی میلان و چێڵسی، به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی یۆرۆی ده‌ستنیشانكرد و پێیوایه ئیسپانیا زۆرترین هه‌لی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه، لەمبارەیەوە دەڵێـت: پێموایه به‌شێكی زۆری هه‌ڵبژارده‌كان زۆر باش ده‌ستیان پێكردووه، ئینگلاند سه‌ركه‌وت ئه‌وه زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو، به‌ڵام له هه‌موویان به‌هێزتر ئیسپانیا بوو به‌راستی زۆر به‌باشی ده‌ركه‌وتن، هه‌میشه به‌هۆی تاكتیك و پلانه‌كانیانه‌وه ده‌یسله‌مێنن باشترینن، راهێنه‌رێكی زۆر نایابیان هه‌یه و پێموایه یه‌كێكن له به‌ربژێره سه‌ره‌كییه‌كانی یۆرۆ، له دوو گه‌ڕی داهاتووش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كێ زۆر به‌هێزه.
یاریگه‌ی خاركێڤ بۆ یۆرۆی 2012 نۆژه‌نكرایه‌وه و جێگه‌ی چل هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بووه‌وه و له ساڵی 2022 به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی رووسیا خاپوور كرا كه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و رووسیا ده‌ستیپێكردووه زیاتر له 500 پرۆژه و یاریگه‌ی وه‌رزشی له ئۆكراینا زیانیان به‌ركه‌وتووه و خاپوور كراون.