عه‌ممار حه‌كیم: حەوت مانگە پەرلەمان بێ سەرۆکە
سه‌رۆكی ره‌وتی حكیمه‌ی نیشتمانی دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت سەرۆکی پەرلەمان بە رێککەوتنی سیاسی یەکلایی بکرێتەوە.
له‌گوتاری یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی شیعه‌كان له عێراق، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له‌گوتارێکیدا ڕایگه‌یاند، زیاتر له 7 مانگه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه، گوتی، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و خزمه‌ت به پرۆسه‌ی سیاسیی و ئه‌و سه‌قامگیرییه ناكات كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ین، بۆیه ده‌بێت ئه‌م پۆسته به ته‌وافوقی سیاسی یه‌كلایی بكرێته‌وه.
عه‌ممار حه‌كیم گوتی، به‌پێویستی ده‌زانین پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌رچی زووه یه‌كلایی بكرێته‌وه، ناكرێ ئه‌م پۆسته گرنگه له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان چه‌ند لایه‌نێك له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش به به‌تاڵی بمێنێته‌وه، به‌ڕاشكاوی ڕامانگه‌یاندووه، ئه‌م پۆسته ده‌بێت به ته‌وافوق له‌نێوان براكانمان و هێزه سیاسییه‌كان بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان به‌چه‌ند گه‌ڕێك یه‌كلایی بكرێته‌وه، بۆیه 7 مانگ به به‌تاڵی مانه‌وه‌ی خزمه‌تی به پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری وڵات ناكات كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ره‌وتی حكیمه‌ی نیشتمانی گوتی، داوا له گشت هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌م پۆسته به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و به‌شداریی نیشتمانی یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆكاری ناكۆكی و ململانێ له‌نێوان پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، یه‌كگرتووییمان نیشانی به‌هێزیمانه.