وەزیری بەرگریی ئیسرائیل له‌سه‌ر داوای هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌ی سه‌ردانی واشنتن ده‌كات
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل داوه‌تنامه‌ی هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی قبووڵ كردووه بۆ سه‌ردانی واشنتن؛ هاوكات جێگری گوته‌بێژی پێنتاگۆن ئاماژه به‌وه ده‌كات، واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیاریی نه‌كراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 17ـی حوزه‌یرانی 2024، سابرینا سینگ، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، ڕایگه‌یاند، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل داوه‌تنامه‌ی لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكای قبووڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی واشنتن بكات.
سابرینا سینگ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیاریی نه‌كراوه، به‌ڵام ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ تاوتوێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه و هاوكات هاریكارییه مرۆییه‌كان.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گوتووشیه‌تی، تا ئێستا ده‌كرێت كۆنترۆڵی بارودۆخ و ئاڵۆزییه‌كانی سنووره‌كانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بكرێت، كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ گرژییه‌كان پتر په‌ره بسێنن.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.