ئەمەریکا 50 فڕۆکەی "ئێف 15" دەفرۆشێتە ئیسرائیل

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی سەربازی، ئەمەریکا 50 فڕۆکەی جۆری "ئێف 15" بە بەهای 18 ملیار دۆلار دەفرۆشێتە ئیسرائیل.
ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"ـی ئەمەریکایی لەسەر زاری ژمارەیەک کۆنگرێسمانەوە ئاشکرای کردووە، ئەمەریکا و ئیسرائیل بەم زووانە ڕێککەوتنێکی سەربازیی بە بەهای 18 ملیار دۆلار بۆ فرۆشتنی 50 فڕۆکەی جۆری "ئێف 15" ئیمزا دەکەن.
لەبارەی کاتی ڕادەستکردنی 50 فڕۆکەکەش، ڕۆژنامە ئەمەریکاییەکە باسی لەوەش کردووە، فڕۆکەکان لە چەند ساڵی داهاتوودا لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکاوە ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئیدارەی جۆو بایدن لەسەرئاستی ناوخۆی و نێودەوڵەتیش لەژێر گوشاردایە بۆ ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل بەهۆی شەڕی غەززەوە.