چین ده‌بێته به‌شێك له هاوكێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
سوریا و عێراق له ئه‌وله‌وییه‌تدان
چین مه‌شق و راهێنان به سوپای سوریا ده‌كات، كه له رێگه‌ی عێراق و سوریا ده‌بێته به‌شێك له هاوكێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
نێردراوی تایبه‌تی چین بۆ سوریا كوتایی به گه‌شتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێنا و پێداگری له‌سه‌ر راهێنانی سوپای سوریا كرد كه شاندێكی سه‌ربازی چین بڕیار له‌سه‌ر دوو بابه‌تی گرنگ بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی سوریا داوه، له بواری یارمه‌تی مرۆڤی سوپای چین و سوریا پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپای چین راهێنانی ته‌ندروستی به سوپای سوریا ده‌كات.
شی شاین سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی عێراق، ئوردن و قه‌ته‌ر و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرد.
نێردراوی تایبه‌تی چین بۆ سوریا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له قه‌ته‌ر رایگه‌یاند ره‌وشی سوریا ئاڵۆزه، كه پێویسته ته‌نیا به رێگه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بكرێت. گوتیشی تا ئێستا چین 680 ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی مرۆیی سوریای داوه، كه زۆربه‌ی یارمه‌تییه‌كانی گه‌یشتووه خه‌ڵكی لێقه‌وماو له ناوخۆی سوریا. به‌شێكی تریش بۆ په‌نابه‌رانی سوریا له لوبنان، ئوردن و توركیا بووه.
به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك به په‌نابه‌رانی سوریا له عێراق نه‌كرد، كه زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێمی كوردستانن.
نێردراوی تایبه‌تی چین هه‌روه‌ها ئاماژه به سه‌ردانی شاندێكی سه‌ربازی بۆ سوریا كرد كه له بواری مرۆیی و راهێنانی ته‌ندروستی یارمه‌تی سوپای سوریا ده‌ده‌ن و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوانیان به‌هێزتر ده‌كه‌ین.