ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوس وێنه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سوپای توركیا و سوپای سوریای ئازاد بڵاو ده‌كاته‌وه
هێرشێك بۆ سه‌ر چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن بووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی بۆ سه‌ر سوپای تورك بووه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوس ڤیدیۆی دوو هێرشی رۆكێتی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی سوپای سوریای ئازاد و سوپای توركیا له باشووری جه‌رابلوس بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوس، چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه به هاوكاری سه‌ربازی توركیا چوونه ناو شاری جه‌رابلوس له لایه‌ن شه‌ڕوانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوس ئابڵۆقه دراون و له‌ناو شاره‌كه گیریان خواردووه.
سه‌باره‌ت به دوایین شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان كه به ڤیدیۆ بڵاو كراوه‌ته رایگه‌یاند سوپای توركیا پیش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه به تانك و هاوه‌ن گردێكی نزیك له گوندی ده‌شتانه له باشووری جه‌رابلوس تۆپباران كرد. پاش نێوه‌ڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی سوپای تورك و سوپای سوریا ئازاد كه به چه‌ته ناوی بردووه به زرێپۆش به‌ره‌و گرده‌وه چوون، كاتێ كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له حه‌وشی خانوویه‌ك كۆ ببوونه، كه‌وتنه به‌ر رۆكێتێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوس. له وێنه‌كه دیاره كه چه‌كداران شوێنه‌كه به‌جێ دێڵن و را ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، تانكه‌كانی سوپای توركیا ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و گرده‌كه بچن و كۆنترۆڵی بكه‌ن، به‌ڵام شه‌ڕوانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوس به رۆكێت له تانكێكی سوپای توركیا ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه كه ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆری تێدابووه ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره لێ ده‌كه‌وێته‌وه و تانكێكی دیكه‌ی نزیك له خۆی به‌هۆی تهقینهوهكهیهوه ده‌سوتێنێت.
له هه‌ردوو هێرشه‌كه‌دا باس له كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازی سوپای توركیا و سوپای ئازادی سوریا ده‌كات، كه له كۆتاییدا به‌ره‌و شاری جه‌رابلوس پاشه‌كشه‌یان كردووه و له‌ناو سه‌نته‌ری شار به تانك و هاوه‌ن گردهكهیان تۆپباران كردووه.



