ئیتاڵیا.. 12 ته‌رمی دیكه‌ی ناو به‌له‌مه تێكشكاوه‌كه دۆزرایه‌وه

ئیتاڵیا ئاماژه به‌وه ده‌كات ته‌رمی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی قوربانییانی به‌له‌مه‌كه‌ی كۆچبه‌رانیان ده‌رهێناوه كه له کەناراوەکانی باشووری ئه‌و وڵاته‌دا نوقم بوو و بووه هۆی خنكان و برینداربوونی چه‌ندان كۆچبه‌ر.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 21ـی حوزه‌یرانی 2024، پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، 12 تەرمی دیکەی قوربانییانی به‌له‌مه‌كه‌ی كۆچبه‌رانیان ده‌رهێناوه كه له کەناراوەکانی باشووری ئه‌و وڵاته‌دا نوقم بوو.
ڕۆژی دووشەممە (17ـی حوزەیرانی 2024)، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێک شکاوە و دەیان کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن بێسەروشوێنن.
چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بە بەشداریی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێک هات بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخ و ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی گواستنەوەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکات، هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه تیمێک ڕەوانەی ئیتاڵیا کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا هاتبوو، ئامانج لە ناردنی ئەم تیمە بۆ ئیتاڵیا بۆ هەماهەنگییە لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لەو وڵاتە، تا پەیوەندیی بە دامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیاوە بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە بکەن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، کەسوکاری قوربانییان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە هەموو هەوڵێک دەخەنە گەڕ بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی قوربانییان، هاوکات ئامادەی هەموو هاوکاری و هەماهەنگیەکین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانن.