ئەپیکور: بە ڕاگەیەندراوی دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕازین

لۆگۆی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)
لۆگۆی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان بڵاوی کردەوە، بە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتنی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی نەوت لەهەرێمی کوردستان و کۆمپانیان سۆمۆ ڕازین.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان دەڵێت، ڕازین بە ڕاگەیەندراوی دواین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەوەی ڕێککەوتنی ڕاستەوخۆ لەنێوان کۆمپانیاکانی نەوت و کۆمپانیا سۆمۆ باشترین بژاردەیە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەپیکور دەشڵێت؛ پێویستە ڕێککەوتنمان لەگەڵ سۆمۆ بەجۆرێک بێت کە پشکی کۆمپانیاکان دەستبەر بکات، لەڕێگەی پێدانی پارەی پێشوەختە یاخود دانانی پشکەکانیان لە هەژمارێکی بانکی، یاخود کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم پشکەکانیان لە بەندەری جەیهانی تورکیا وەربگرن