سێ منداڵ فڕێدەدرێنە سەر شەقام
"باوكمان لێرەی فڕێداین"
K24 – كەركووك
پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "سێ منداڵ لەسەر شەقامێكی كەركووك فڕێدراون، بە گوتەی شەیەتحاڵەكان لەلایەن باوكیانەوە فڕێدراونەتە سەر ئەو شەقامە".
عەقید فەرھاد فازڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی گەڕەكی كوردستان لە شاری كەركووك بە كوردستان24 گوت: "بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی كارمەندێكی زانیاریمان ئاگاداركراینەوە كە سێ منداڵ لە گەڕەكی عەمەلە شەحبی كە گەڕەكێكی عەرەب نیشینە فڕێدراون، دەست بەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنەكە و منداڵەكانمان لە ئەستۆگرتوو و نان و ئاومان پێدان ئێستا تەندروستیان زۆرباشە".
گوتیشی: "خەڵكێكی زۆر لە شارەكانی دیكەی عێراق روویان كردوەتە كەركووك، بەپێی زانیارییەكانمان كەسوكاریان پێیان بەخێو نەكراون و لێرە فڕێیانداون، مەفرەزیەكمان بەھاوكاری پۆلیس پێكھێناوە بۆ ئەوەی كەسوكاریان بدۆزینەوە و لە ھۆكارەكە بكۆڵینەوە و ھاوكاریان بكەین".