عیماد جەمیل: دوو هاوپەیمانێتی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

K24 – هەولێر:

سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت: تا ئێستە دوو هاوپەیمانێتی سێ حزبی و هاوپەیمانێتی شەش حزبی لەگەڵ پێنج حزب کە بەتەنیا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن پێشنیازی کردووە رۆژی پێنجی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرۆکایەتی هەرێم هێشتا ڕەزامەندی لەسەر ئەم وادەیە نەداوە.

سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاشیگەیاند، تا ئێستە دوو هاوپەیمانێتی سێ حزبی و هاوپەیمانێتی شەش حزبی لەگەڵ پێنج حزب بەتەنها خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا، تا ئێستە هیچ شتێک دەربارەی درێژکردنەوەی وادەی خۆتۆمارکردن نییە کە سبەی تەواو دەبێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 5ـی ئەیلوولی 2024ـی پێشنیازکردووە و بە نووسراوێکی فەرمیش پێشنیازەکەی ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.