ناتانیاهۆ: ئامادەم بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی بەشێکی دیکەی بارمتەکان

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

لە لێدوانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ کەناڵی 14 ڕایگەیاند، ئامادەیە بۆ "ڕێکەوتن  لەسەر ئاڵوگۆڕی بەشێکی دیکەی بارمتە ڕفێنراوەکان."

زۆرێک لە بەرپرسان ڕایانگەیاندبوو، ناتانیاهۆ پێچەوانەی پێشنیازی بایدن هەڵسوکەوت دەکات و دەڵێن، "ئەوەی بایدن پێشکەشی ناتانیاهۆ کردبوو، ڕەتی کردووەتەوە، کە بریتی بوو لە وەستاندنی شەڕ، چونکە حەماس بەدوای دڵنیاییدا دەگەڕێت کە ئێمە بەرەو قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە دەڕۆین و بەدوای شتێکی نادیاردا دەگەڕێین کە چیتر نەماوە".

سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "ناتانیاهۆ دیارییەکی گەورەی بە حەماس داوە، هەروەها دەرفەتی پێداوە بڵێت ناتانیاهۆ ئەو ڕێککەوتنەی پووچەڵ کردووەتەوە. ڕەنگە ئەوە زلـلەیەک بێت لەلایەن نەتانیاهۆوە، بەڵام گورزێکی توندە لە پەیوەندییەکان".

پێشتر پەشیمانبوونەوەی ناتانیاهۆ لەو پێشنیازەی کە جۆو بایدن پێشکەشی کردبوو، ڕایگەیاندبوو، ئامادەم لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بگەمە ڕێککەوتن دەربارەی ئاڵۆگۆڕی بەشێك لە بارمتەکان و ئەمەش شتێکی نهێنی نییە.

بنەماڵەی زیندانیان و ڕفێنراوانی ئیسرائیلی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا بە توندی پاشەکشەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیان لە ڕێککەوتنی پێشنیازکراوی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ حەماس ئیدانە کرد.

ناتانیاهۆ ڕایگەیاند کە قۆناغی شەڕی سەخت لە غەززە خەریکە کۆتایی دێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئامادە نییە شەڕەکە بوەستێنێت پێش لەناوبردنی حەماس.