دوای 14 ساڵ دامەزرێنەری ویکلیکس ئازاد کرا و بەیانیش دەچێتەوە بەردەم دادگا
جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری ئەمەریکا کرد و تێیدا هاتبوو کە دان بە تاوانەکەیدا کە ئاراستەی کراوە بنێت، لە دۆسیەی ئاشکراکردنی نهێنییە سەربازییەکان لە بەرامبەر ئازادکردنیدا ، بەمەش کۆتایی بە پرۆسەی یاسایی هێنا کە چەندین ماوەی 14 ساڵە لە زیندانە.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئاسانج کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە زیندانێکی ئەمنی تایبەتی بەریتانیادا ڕاگیراوە، دان بە تاوانەکەیدا دەنێت کە "پیلانگێڕی بۆ بەدەستهێنان و ئاشکراکردنی زانیاری نهێنی پەیوەست بە بەرگریی نیشتمانی" کردووە.
هەروەها ماڵپەڕی ویکیلیکس ڕایگەیاند کە "جولیان ئاسانج" ئازاد کراوە،ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاسانج کە تەمەنی 52 ساڵە و خەڵکی ئوسترالیایە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە زیندانی بێلمارش ئازاد کراوە دواتر سواری فڕۆکە بووە و بەریتانیای بەجێ هێشت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە، ئاسانج تۆمەتی بڵاوکردنەوەی سەدان هەزار بەڵگەنامەی نهێنی سەربازی ئەمەریکا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
بەپێی بەڵگەنامە دادوەرییەکان بڕیارە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، 26-6-2024، ئاسانج، دامەزرێنەری ویکیلیکس، لەبەردەم دادگا ئامادەبێت.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئاسانج سزای 62 مانگ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەم ماوەیەی لە دەستبەسەریی پێش دادگاییکردن لە لەندەن بەسەری بردووە، دەتوانێت دەستبەجێ ئازادی خۆی وەربگرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی کە ئوسترالیایە.
گوتەبێژی حکوومەتی ئوسترالیا گوتی: سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ئەنتۆنی ئەلبانیز ڕایگەیاندووە، دۆسیەی ئاسانج بۆ ماوەیەکی زۆر درێژەی کێشاوە حکوومەتی ئوسترالیا هاوکاری کونسوڵگەری پێشکەش بە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات.