سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئەمساڵ بەنداوی زیاتر دەکەینەوە

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە درێژەی وەبەرهێنانماندا لە ژێرخانی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ بەنداوی زیاتر دەکەینەوە.
ڕۆژی سێشەممە (25ـی حوزەیرانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەنداوی چەمرگەمان لە هەولێر کردەوە، کە توانای کۆکردنەوەی زیاتر لە ملیۆنێک مەتر سێجا ئاوی هەیە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: لە درێژەی وەبەرهێنانماندا لە ژێرخانی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ بەنداوی زیاتریش دەکەینەوە.
ڕۆژی سێشەممە (25ـی حوزەیرانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا بەنداوی چەمرگەی لە سنووری قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کردەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختیشی لەوە کردەوە، زۆر گرنگە سوود لە ئاوی سەرزەوی وەربگیرێت و ئاوی ژێرزەوی زۆر بەکار نەهێنین، چونکە بە داخەوە خەریکە ئاوی ژێرزەوی لە هەرێمی کوردستان، بە ڕێژەیەکی مەترسیدار دەچێتە خوارەوە. گوتیشی سامانی ئاو و سامانە سرووشتییەکان تەنیا هی ئێمە نین بەڵکو هی نەوەکانی داهاتووشن، بۆیە دەبێ پارێزگاری لێ بکەین .
بەنداوی چەمرگە بە گوژمەی چوار ملیار و 300 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە توانا و شارەزایی ناوخۆیی و بە پێی پێوەر و ستانداردە جیهانییەکان دروستکراوە. بەرزی بەنداوەکە 17.5 مەترە، درێژییەکەشی 262 مەتر و پانیەکەشی زیاتر لە هەشت مەترە.
Water scarcity in Iraq and beyond threatens agriculture, food security and stability.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) June 25, 2024
To tackle it, we are investing in dams across the Kurdistan Region.
The Chamrga dam stores over a million cubic meters of water for nearby farmers and communities. pic.twitter.com/AcNOED6lfw