باڵۆتێلی ناچارم ده‌كه‌ن كه واز له ره‌فتار و خووه‌كانم نه‌هێنم
.jpg)
ماریۆ بالۆتێلی له لێدوانێكدا نیگه‌رانی خۆی له مامه‌ڵه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌ربڕی و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕقی له‌و یانه‌یه هه‌ڵگرتووه و ده‌شڵێت: من بڕیارم داوه واز له رفتاره نامۆیه‌كانم بێنم و ئاستی خۆم به‌ره‌و پێشببه‌م، كه‌چی هه‌ر پشتم تێده‌كه‌ن و ناچارم ده‌كه‌ن، وه‌ك جارانی پێشوو ره‌فتار بكه‌م.
بالۆتێلی، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیتاڵیا ده‌ڵێت: زۆرجار په‌راوێزخستن و حیساب بۆ نه‌كردن، مرۆڤ ناچار ده‌كات و هێز و به‌هره‌ی خۆی نیشانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بدات، ره‌نگه پشتگوێخستن مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ ببات، من ئێستا له لێواری ئه‌م كاره‌م، یان ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌م كارانه‌ی كه خۆم باوه‌ڕم پێیه‌تی، یان به ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌مووان په‌شیمان ده‌كه‌مه‌وه.
بالۆتێلی كه ته‌نیا 2 رۆژی له‌به‌رده‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌ی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه و له لایه‌ن یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپووله‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ ڕۆیشتن بۆ هه‌ڵكراوه، له‌مباره‌یه‌وه سووپه‌ر ماریۆ ده‌ڵێت: زۆر یانه بۆ گواستنه‌وه‌ی من له‌سه‌ر هێڵن، له ئینگلاند داخوازی زۆرم هه‌یه، به‌ڵام من حه‌ز ده‌كه‌م بۆ سێریای ئه‌ی ئیتاڵیا بگه‌ڕێمه‌وه، نزیكترین یانه‌ش له من پاڵێرمۆیه.