مه‌لا به‌ختیار: رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان به‌غدایه
"له‌گه‌ڵ ریفراندۆم داین، به‌ڵام له‌سه‌ر كات و ساته‌كه‌ی كۆك نین"
K24 - سلێمانی:
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی حزبه‌كه‌ی له به‌غدا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016 له سلێمانی رایگه‌یاند، له زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌غدا، هیچ داواكارییهكییان بۆ یه‌كێتی نه‌بووه، به‌ڵكو داوای مافی كوردی‌یان كردووه.
مه‌لا به‌ختیار له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، رایگه‌یاند، ریفراندۆم مافی دیموكراسیانه‌ی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای نه‌ته‌وه‌ی كورده و هه‌روه‌ها رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانیش، هه‌ر به‌غدایه.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار سه‌باره‌ت به كاتی ئه‌نجامی ریفراندۆم رایگه‌یاند, ئه‌وان هه‌ر له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدان، به‌ڵام ناكۆكییان له‌گه‌ڵ كات و ساتی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه هه‌یه. هاوكات مه‌لا به‌ختیار گووتیشی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌رێنییانه وه‌ڵامی بۆ پرسی ریفراندۆم هه‌بووه.
ته‌واوی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له سلێمانی.