به‌رپرسێكى ئه‌منى كه‌ركووك ره‌خنه له بڕيارى لێبوردنى گشتيى ده‌گرێت
به‌رپرسێكی ئه‌منی له كه‌ركوك ره‌خنه له لێبووردنه گشتییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌گرێت و به سیاسی ناوی ده‌بات.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌منی له كه‌ركوك ره‌خنه له لێبووردنه گشتییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌گرێت و به سیاسی ناوی ده‌بات.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێو‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوك، مه‌ترسی ئه‌وه پیشان ده‌دات ئازادكردنی ئه‌وانه‌ی له كاری تیرۆر تیوه‌گلاون كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر باروودۆخی ئه‌منی درووستده‌كات و رێگه خۆشبكات كه دووباره كاری تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌نه‌وه و واشده‌كات شه‌ونخوونی و ماندووبوونی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌فیڕۆ بچێت.