سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆخی تەندروستیی تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی دەپرسێت و هیوای سەلامەتی بۆ دەخوازێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (27ـی حوزەیرانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، سەردانی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی کرد.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دۆخی تەندروستی پرسی و هیوای سەلامەتی بۆ خواست.

0
0
0
0
Fly Erbil Advertisment