قەتەر دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل رەتدەکاتەوە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە پەیامێکدا ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتیدەکاتەوە، باس لە دەستوەردانی قەتەر لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دەکەن.
ماجد ئەنساری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە لەلایەن
هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ئیسرائیل و دەزگا راگەیاندنەکانیان بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی بۆ دەکەن، گوایە قەتەر دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەکان کردووە".
ئەنساری رایگەیاندووە " ئەو تۆمەتانە جیا لەوەی هیچ بنەمایەکی راستیان نییە، بێمانا و هەم مەترسیداریشن".
هەندێک لە سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل لە رێگەی میدیاکانەوە، حکوومەتی قەتەریان تۆمەتبارکردووە بەوەی پشتیوانی دارایی هەندێک لایەنی کردووە بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل بگۆڕێت.
لە بارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاویکردووەتەوە، پارتە عەرەبییەکان 19 کورسی کنێستیان مسۆگەر کردووە. بەمەش ئەنجامی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی ئیسرائیل بە تەواوی گۆڕاوە و ناتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتەکەی دەبێت هاوپەیمانیی لەگەڵ عەرەبەکان بکات.
هەروەها ناتانیاهۆ هۆشداریی لە پێکهێنانی حکوومەتێکی مەترسیدار داوە و رایگەیاندووە، رەنگە پارتە عەرەبییەکان لەخۆ بگرێت. بەو پێیە دەنگدەرانی عەرەب 20%ـی دانیشتووانی ئیسرائیل پێکدەهێنن.