کۆمپانیای سۆمۆ دەنگۆی لادانی بەڕێوەبەرەکەی رەتدەکاتەوە

عەلی نزار
عەلی نزار

 کۆمپانیای سۆمۆ ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی تشرینی یەکەمی 2026 حەیدەر کەعبی، گوتەبێژی کۆمپانیای نیشتمانیی فرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، دەنگۆی لادانی عەلی نزار شەتری، لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دوورە لە راستییەوە.

پێشتر چەند دەزگایەکی راگەیاندن هەواڵی دوورخستنەوەی عەلی نزاریان لە پۆستەکەی بڵاوکردبووەوە، بەڵام گوتەبێژی کۆمپانیاکە باسی لەوە کرد، هیچ بڕیارێکی لەم شێوەیە دەرنەکراوە و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە کارەکەی بەردەوامە.

کۆمپانیای نیشتمانیی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوەکانی عێراق بۆ فرۆشتن و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان. ئەندازیار عەلی نزار فایەق شەتری لە ئێستادا وەک بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە کار دەکات و بەرپرسیارە لە رێکخستنی گرێبەستە نەوتییەکان و دابینکردنی داهاتی سەرەکیی وڵات.