سبەی نۆیەمین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ھەڵدەبژێردرێت

10 كاندید له‌ 10 وڵاتی جیاوازه‌وه‌ خۆیان پاڵاوتووه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8499c2f4-de00-48b3-890b-ba2328fc39f4/UNSecretary%20General%20Post.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

دوای نۆ ساڵ مانەوە لە پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا, بان کی مۆن, کۆتایی ئەمساڵ واز لە پۆستەکەی دێنێت و کەسێکی دیکە وەک سکرتێری گشتی دەستنیشان دەکرێت.

بۆ شوێنگرتنەوەی بان کی موون 10 کاندید لە 10 وڵاتی جیاوازەوە خۆیان پاڵاوتووە كه‌ پێنجیان ژنن و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌ش پیاون.

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە وڵاتە بچووکەکانی ئەندامی کردووە کاندیدی خۆیان دەستنیشان بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سکرتێری گشتی.

کاندیدەکان بریتین لە:

- ھێلین کلارک سەرۆک وەزیرانی پێشووی نیوزیلاند، كه‌ بەھێزترین کاندیدە.

- ئیرینا بۆکۆڤا سیاسەتمەداری بولگاریا.

- ئەنتۆنیۆ مانوێل ئۆلیڤیێرا گێتێرێس سەرۆک وەزیرانی پێشووی پۆرتوگال.

- سوزانا مالکۆرا وەزیری دەرەوەی ئەرجەنتین.

- دانیلۆ تورک ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٢ سەرۆکی سلۆڤینیا بووە راوێژکاری پێشووی سکرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووه‌کان بووە.

- سرجیان کەریم, وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی كه‌مبۆدیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان.

- ناتالیا غیرمان دیپلۆماتکاری پێشووی مۆڵدۆڤا.

- كریستیان فیگوێرا، كاندیدی وڵاتی كۆستاریكا.

- میرۆسلاڤ لاكجاك، نوێنه‌ری بۆسنه‌ و هه‌رسكی پێشوو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی بۆسنیا.

- ڤوك جێریمیك، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سربیا.

هه‌ریه‌ك له‌ ئیگۆر لوکسیک وەزیری دەرەوەی مۆنتینێگرۆ و ڤێسنا پوزیک وەزیری دەرەوەی کرواتیا, كشانه‌وه‌ی خۆیان  راگه‌یاند.

زۆربەی کاندیدەکان لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ئەوروپان چونکە وڵاتانی  زلھێز و ئەندامانی ھەمیشەیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەیانەوێت سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ئەوروپا بێت.

بریارە 29ی ئاب نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەنگدانی نھێنی یەکێك لەو 10 کاندیدە یەکلا دەکاتەوە و سەرتای ساڵی داھاتوو شوێنی بان کی موون دەگرێتەوە.

بان کی موون تەمەن 72 ساڵ لە دایکبووی 13 حوزەیرانی 1944 کۆریای باشوورە و 8ەمین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانە. ساڵی 2004 تا 2006 وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور بووە.

لە 2007ەوە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانە و ئەمساڵ کۆتا ساڵیەتی و سبەی نۆیەم سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستنیشان دەکرێ.

ھێلین کلارک سەرۆک وەزیرانی پێشووی نیوزیلاند، كه‌ بەھێزترین کاندیدە
ھێلین کلارک سەرۆک وەزیرانی پێشووی نیوزیلاند، كه‌ بەھێزترین کاندیدە
ئیرینا بۆکۆڤا سیاسەتمەداری بولگاریا
ئیرینا بۆکۆڤا سیاسەتمەداری بولگاریا
ئەنتۆنیۆ مانوێل ئۆلیڤیێرا گێتێرێس سەرۆک وەزیرانی پێشووی پۆرتوگال
ئەنتۆنیۆ مانوێل ئۆلیڤیێرا گێتێرێس سەرۆک وەزیرانی پێشووی پۆرتوگال
- سوزانا مالکۆرا وەزیری دەرەوەی ئەرجەنتین.
- سوزانا مالکۆرا وەزیری دەرەوەی ئەرجەنتین.
دانیلۆ تورک ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٢ سەرۆکی سلۆڤینیا بووە, راوێژکاری پێشووی سکرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووه‌کان بووە
دانیلۆ تورک ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٢ سەرۆکی سلۆڤینیا بووە, راوێژکاری پێشووی سکرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووه‌کان بووە
سرجیان کەریم, وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی كه‌مبۆدیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان
سرجیان کەریم, وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی كه‌مبۆدیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان
ناتالیا غیرمان دیپلۆماتکاری پێشووی مۆڵدۆڤا
ناتالیا غیرمان دیپلۆماتکاری پێشووی مۆڵدۆڤا
كریستیان فیگوێرا، كاندیدی وڵاتی كۆستاریكا
كریستیان فیگوێرا، كاندیدی وڵاتی كۆستاریكا
میرۆسلاڤ لاكجاك، نوێنه‌ری بۆسنه‌ و هه‌رسكی پێشوو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی بۆسنیا
میرۆسلاڤ لاكجاك، نوێنه‌ری بۆسنه‌ و هه‌رسكی پێشوو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی بۆسنیا
ڤوك جێریمیك، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سربیا
ڤوك جێریمیك، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سربیا
ڤێسنا پوزیک وەزیری دەرەوەی کرواتیا - كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند
ڤێسنا پوزیک وەزیری دەرەوەی کرواتیا - كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند
ئیگۆر لوکسیک وەزیری دەرەوەی مۆنتینێگرۆ - كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند
ئیگۆر لوکسیک وەزیری دەرەوەی مۆنتینێگرۆ - كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند