ته‌نها "سه‌گه ماڵییه‌كان" ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن
به وێنه.. پێشانگایه‌كی هونه‌ری جیاواز
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای (MORE TH>N)ى به‌ریتانی بۆ دڵنیایی ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان، به هاوكاری هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری به‌ریتانی, به‌ناوی دۆمینیك ویلكۆكس, پێشانگایه‌كی هونه‌رى تایبه‌تییان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی له پێشانگا هونه‌رییه‌كانی دیكه جیاكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه میوانانی ته‌نها (سه‌گه ماڵییهكانه)، نه‌ك وه‌ك پێشانگا ئاساییه‌كان، هاووڵاتییان سه‌ردانی بكه‌ن.
كۆمپانیاكه هۆكاری كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ى پێشانگاكه هاندانه خاوه‌ن ئاژه‌ڵه ماڵییهكانه، به‌تایبه‌تیش سه‌گ، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی زیاتر به یاریكردن له‌گه‌ڵ سهگهكانییان به‌سه‌ر به‌رن.
سه‌گه‌كان كاتێكی زۆر به سه‌یركردنی تابلۆكانییان به‌سه‌ر ده‌برد، جگه له تابلۆكانیش، حه‌وزێك تۆپ له‌ناوه‌ڕاستی هۆڵه‌كه دانراوه و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كان یاری تێدابكه‌ن، له‌هه‌ندێك شوێنیش‌دا، ته‌له‌ڤزیۆن دانراوه و سه‌گه‌كان سه‌یری ده‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)