پەرلەمانتارێک: بەشێکی زۆری دامەزراوە حکوومییەکانی عێراق، نەبوونیان باشترە
ئەندامێکی لێژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دامه‌زراوه حكوومەتییه‌كان توانای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییان بۆ هاووڵاتیان نییه و پێویسته گۆڕانی ڕیشه‌ییان تێدا بكرێت.
كازم فه‌یاز، ئەندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان لە لایەن چەندین دامەزراوەی خزمەتگوزاری حکوومەتیی جیاوازەوە، سەرەڕای ته‌رخانكردنی دارایی و پرسگەلێکی دیکە کە دەتوانێت کارئاسانی بۆ ئەو دامەزراوانە بکات، به‌ڵام پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان تا دێت خراپتر دەبێت.
بە گوتەی ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه، "هیچ خزمەتێک لەلایەن دامودەزگاکانەوە پێشکەش بە هاووڵاتییانی عێراقی ناکرێت و هەندێک لەو دامەزراوانەش وەک ئەوەی نەبن، وان، له‌وانه دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به كه‌رتی کارەبا، تەندروستی و شارەوانییەکان هیچ خزمەتگوزارییەکیان نییە".
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "زۆرێک لە ناوچەکانی بەغدا بەدەست خراپی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن، بە تایبەتی تاپۆکردنی زەوی. لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 100 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون دابەش کراون، به‌ڵام تا ئیستا خزمەتگوزارییان پێ نەگەیشتووە".