له فڕۆكه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلوس ته‌قه ده‌كرێت
فڕۆكه‌خانه له گه‌شتیاران چووڵ كرا
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قه‌كردنێك، فڕۆكه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلوس له گه‌شتیاران چووڵ ده‌كرێت.
گه‌شتیاران به ترس و دڵه‌ڕاوكێ له تێرمیناڵی فڕۆكه‌خانه را ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه كه هه‌واڵی ده‌نگی ته‌قه بڵاوكرایه‌وه. به‌ڵام پۆلیس رایگه‌یاند هیچ ته‌قه‌یه‌ك نه‌كراوه و ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه.
پۆلیسی لۆس ئه‌نجلوس رایگه‌یاند 45 خولهك پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێ كه‌وته ناو گه‌شتیاران. هیچ ته‌قه‌یه‌ك نه‌كراوه و كه‌سیكیش بریندار نه‌بووه.